تبليغاتX
Qeşmer Awa - سروودی نه‌ته‌وه‌یی قه‌شمه‌رانی جیهان

 

  

قه‌شمه‌رئاوا ئاوا بێ  شوێنێك له‌ بۆ خه‌باته‌

نه‌ وه‌ك PAK  و RUK نه‌ وه‌ك حیزبی خه‌باته‌*

نه‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ و په‌ژاك نه‌ وه‌ك دوو دێموكراته‌

كه‌س لێره‌ نامۆ نییه‌، بۆ هه‌موو كه‌س وڵاته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

ئێره‌ قه‌شمه‌رئاوایه‌، شوێنی قه‌شمه‌رێكانه‌

سه‌رێكی له‌ هه‌ولێره‌ سه‌رێك له‌ مه‌ریوانه‌

نه‌ خوای لێیه‌ نه‌ مه‌لا، راست بڵێم كافرستانه‌

پڕ له‌ نه‌قڵ و نه‌زیله‌، پڕ پڕ له‌ به‌سه‌رهاته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

ئێمه‌ هه‌موو قه‌شمه‌رین خاوه‌نی مانیفێستین

نه‌ك به‌ سه‌رۆك حیزبه‌كان به‌ڵكوو به‌ خواش ده‌وه‌ستین

كاتێك ده‌ور هه‌ڵگرین به‌ هیچ كه‌س راناوه‌ستین

دروشمی قه‌شمه‌رئاوا تاكه‌ رێگای نه‌جاته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

گه‌ر ده‌تهه‌وێ قه‌شمه‌ر بی ده‌بێ زۆر نێره‌كه‌ر بی

وه‌ك مازوو بۆخۆت خوا بی، هه‌ر خۆشت پێغه‌مبه‌ر بی

حیزبێك بی هه‌ر خۆت كادر و پێشمه‌رگه‌ و سێكه‌رته‌ر بی

ژیانی به‌ بێ قه‌شمه‌ری به‌ راستی كاره‌ساته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

 

تاكه‌ خوای قه‌شمه‌ر ئاوا هه‌ر حه‌زره‌تی مازوویه‌

كتێبی پیرۆزی مه‌، كه‌لامی قه‌یته‌رقوویه‌

ئه‌وه‌ی لێره‌ ده‌نووسرێ نه‌ سیحره‌ نه‌ جادوویه‌

تا له‌ قه‌شمه‌رئاوابی مازوو پشت و په‌ناته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

 

* تێبینی : ئه‌و دێڕه‌ ده‌بێ ئاوا بخوێندرێته‌وه‌:
نه‌ وه‌ك "پاك" و "ئار یو كه‌ی" نه‌ وه‌ك حیزبی خه‌باته‌

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/28کاتژمێر 18:53   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  |