تبليغاتX
Qeşmer Awa

به‌ ناوی خۆم و گه‌ڕه‌كه‌كه‌شمانه‌وه‌ به‌ خێرهاتنی هه‌موو قه‌شمه‌رانی جیهان ده‌كه‌م.

ئه‌رێ وه‌ڵڵا

كاكه‌ ئه‌وه‌ ئێمه‌ قه‌شمه‌رئاوامان له‌ت كردووه‌. هه‌ر وا به‌ ئاسانی. كوڕه‌ كاكه‌ ئه‌و له‌ت بوونه‌یان به‌ سه‌رمان دا سه‌پاند. ئێمه‌ ئه‌وه‌مان نه‌ده‌ویست به‌ڵام قه‌یخای دیكتاتۆر مه‌جبووری كردین. ئێمه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نی سه‌ره‌كیی قه‌شمه‌رئاوا ده‌زانین و هه‌ر بۆیه‌ش حازر نین ناوه‌كه‌مان بگۆڕین. ئێمه‌ بووین كه‌ مانیفێستی قه‌شمه‌ریسممان نووسی و هه‌ر ئێمه‌ش سرودی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ قه‌شمه‌رئاوا دانا. بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ به‌ موڵكی باوكمان ده‌زانین كه‌ له‌ پاش ئه‌و خوا لێخۆشبوویه‌ به‌ میرات به‌ ئێمه‌ بڕاوه‌ و ده‌ست به‌رداریان نابین.

جارێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌. به‌ زووترین كات ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌موو قه‌شمه‌ران ده‌ڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی بیتوانن له‌ قه‌شمه‌رئاوا دا بنووسن.

به‌ره‌و قه‌شمه‌رئاوایه‌كی نوێ كه‌ تێیدا خۆمان ده‌سه‌ڵاتدار بین

ئێمه‌ ریفۆرمیستین، خاوه‌نی مانیفێستین

 

تێبینی1: بیرۆكه‌ی له‌ت كردنی قه‌شمه‌رئاوا و نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌متر له‌ 30 چركه‌ دا روویدا. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ كورته‌. به‌ پێویستمان نه‌زانی جارێ به‌ وردی  بۆ قه‌شمه‌رانی روون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌ت كردنه‌ له‌ سه‌ر چی بوو. گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌شمه‌رانی جیهان ئاگادار بن ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یكه‌ین دروسته‌.

تێبینی2: ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ش ئادرێسی قه‌شمه‌رئاوای خۆمانن.

 

www.qeshmerawa.blogfa.com

           

www.qeshmer-awa.blogfa.com

 

 

ره‌وتی پاكسازی و فشه‌ی قه‌شمه‌رئاوا

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/4کاتژمێر 1:14   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  | 

۱. جه‌نابی ناجه‌نابی حه‌زره‌تی قه‌یخا کامیل، قه‌یخا ئه‌ژداوته‌!

۲. جه‌نابانی ناجه‌نابانی ناحه‌زره‌تانی ناکومیته‌ی ناچوار ناکه‌سی، ئه‌وه‌ مۆڵه‌تی سێ رۆژه‌تان به‌ سه‌ر چوو و هیچ شه‌کرێکیشتان بۆ نه‌خورا، ئه‌دی که‌ی ده‌تناهه‌وێت که‌ونه‌ جووڵه‌؟

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/3کاتژمێر 23:26   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

عه‌رزی ئاغای خۆم ده‌كه‌م. ئێستا كه‌ وای لێ هات قه‌یخا خۆت بگره‌ هاتم.

من له‌ چاته‌كه‌ی دوێنێمان 9 وێنه‌ی فه‌وریم گرتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌رشیڤی یاهوو مه‌سێنجێره‌كه‌شم دا ماوه‌. ئه‌وه‌ یه‌كیان داده‌نێم. با قه‌شمه‌ران بزانن چۆن حاڵت گیرابوو. زۆری له‌سه‌ر بڕۆی ئه‌وانی تریش داده‌نێم. تۆ له‌ مه‌ریوان و من له‌ هه‌ولێربه‌ قه‌ولی شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی مه‌گه‌ر بێی گونی ئه‌سپم بگری.

ئه‌رێ وه‌ڵڵا

 

 

 

qeyxa-u-kamil

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/3کاتژمێر 12:8   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  | 

 

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ وێنه‌یێکه‌ له‌ چاتی ئه‌مڕۆی من و قه‌یخا کامیل له‌ لایه‌که‌وه‌، له‌ولاکه‌یشییه‌وه‌ من هه‌ر به‌ عه‌مدی مانای ئه‌و پاسوۆرده‌ی که‌ دوێنێ شه‌و دامنابوو به‌ هه‌ڵه‌ وتم به‌ قه‌یخا کامیل، چون ئه‌مزانی ئه‌و هه‌ورامی نازانێت و ئاوا کارێکیش ده‌کا! جا تکایه‌ ئه‌وانه‌ی که هه‌ورامین یان هه‌ورامی ده‌زانن‌ "مه‌نه‌نت گیان پسه‌و من بی" به‌ دروستی بۆ قه‌یخا کامیل مانا بکه‌نه‌وه‌!
قه‌یخا کامیل تۆ حه‌ر زۆر گوناحی و من پێم خۆشه‌ ساڵ دوانزه‌ مانگه‌ له‌   گه‌ڵت  ا بم

 

بۆ کومیته‌ی چوار که‌سی: ئه‌وه‌ ۲ رۆژ له‌ سێ رۆژ مۆڵه‌ته‌که‌تان تێپه‌ڕ بوو ۱ رۆژتان ماوه‌

 

یارۆ هینه‌که‌

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/2کاتژمێر 22:59   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

بۆ ئاگاداریی خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌فی قه‌شمه‌رئاوا

 

له‌ لایه‌ن سكرتاریه‌تی حه‌زره‌تی كامیله‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ دوێنێ به‌یانی حه‌زره‌تی كامیل به‌ چه‌ند مه‌به‌ستی قه‌شمه‌ریانه‌ پاسوۆردی سه‌ره‌كیی قه‌شمه‌رئاوی گۆڕی. ئه‌و كاره‌ی حه‌زره‌تی كامیل بوو به‌ هۆی تووڕه‌یی قه‌یخای قه‌شمه‌رئاوا و له‌ كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و مازۆخیستی و ئێكسپێرسیۆنیستی دا پاسوۆردی قه‌شمه‌رئاوای گۆڕی و وه‌ك بڵێ شوێنێكی فیلی شكاندبێ رایگه‌یاند كه‌ هه‌ركه‌س پاسوۆردی قه‌شمه‌رئاوا بدۆزێته‌وه‌ ئه‌بێ به‌ قه‌یخا.

حه‌زره‌تی كامیل كه‌ هه‌ر دوێنێ شه‌و له‌ روونكردنه‌وه‌یك دا به‌شێك له‌ ئامانجه‌كانی گۆڕینی پاسوۆردی راگه‌یاندبوو و به‌و پێیه‌ ده‌ستی قه‌یخای دیكتاتۆری روو كردبوو.

 له‌ راستیدا مه‌به‌ستی قه‌یخا له‌ دانانی حه‌زره‌تی كامیل وه‌ك قه‌یخا ته‌نیا ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ ناو و ناوبانگی ئه‌و به‌ڕێزه‌ به‌ قازانجی خۆی سوود وه‌رگرێ و به‌ڵكوو له‌ سایه‌ی شاره‌زایی و مودیرییه‌تی حه‌زره‌تی كامیله‌وه‌، قه‌شمه‌رئاوای دیكتاتۆر لێدراو هێندێك وه‌زعی باش بێته‌وه‌ هه‌ر وه‌ها ده‌یهه‌ویست و حه‌زره‌تی كامیل برایانی لاده‌رمان بێنێته‌وه‌ ناو ریزه‌كانی قه‌شمه‌رئاوا و بیانتوێنێته‌وه‌.

به‌ڵام  له‌ لایه‌ك دیپلۆماسیی به‌ هێزی حه‌زره‌تی كامیل خه‌ریك بوو نه‌ك قه‌شمه‌رئاوا به‌ڵكوو هه‌موو دنیای ده‌گرته‌وه‌ و له‌ سایه‌ی گوتاری "وتووێژی قه‌شمه‌ره‌كان" دا كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌زره‌تی كامیله‌وه‌ له‌ رێكخراوی "اینتێر قه‌شمه‌ریسمی قۆشمه‌ییسم" دا هاتبۆ به‌ر باس و وه‌ك تێزێكی جیهانی په‌سند كرابوو ده‌یتوانی قه‌شمه‌رئاوا له‌و گۆشه‌گیرییه‌ جیهانییه‌ ده‌رباز بكات. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ برایانی لاده‌رمان رازی ببوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو ریزه‌كانی قه‌شمه‌رئاوا و حه‌زره‌تی كامیلیش نه‌ك نه‌یده‌ویست بیانتوێنێته‌وه‌ به‌ڵكوو به‌ ته‌ما بوو ده‌سه‌ڵاتیان بداتێ و یه‌كگرتوویی و ته‌بایی و برایه‌تی له‌ نێوانیان دا ساز بكاته‌وه‌.

قه‌یخا كه‌ ده‌یهه‌ویست هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتدار بێ و ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ نرخانه‌ی حه‌زره‌تی له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی دا ده‌دیت هات و له‌ كودیتایه‌ك دا پاسوۆردی گۆڕی و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه‌ ده‌ست. بۆ شوێنه‌ ونكێ و سه‌ر له‌ قه‌شمه‌ریان شێواندنیش هات و هه‌موو پاسوۆرده‌كانی پێشووی ریز كرد و رایگه‌یاند كه‌ پاسوۆردی نوێ له‌ رووی شێوازی كۆنه‌كانه‌وه‌ و وه‌ك ئه‌وان داڕێژراوه‌. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ له‌ نێوان وشه‌كان دا فاسله‌یشی تێدابێ.

ئێستاش حه‌زره‌تی كامیل له‌ رێگای زانستی سیاسی و به‌ دیپلۆماسییه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی توانیوێتی پاسوۆردی نوێ بدۆزێته‌وه‌  و دیسان ده‌ستی قه‌یخا روو بكات.

سكرتارییه‌تی حه‌زره‌تی كامیل، به‌ ناوی به‌ڕێزیانه‌وه‌ بۆ ئاگاداری هه‌موو قه‌شمه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێ: قه‌یخا فێڵی له‌ قه‌شمه‌ران كردووه‌ و پاسوۆرده‌كه‌ی نه‌ك وه‌ك پاسوۆرده‌كانی پێشوو به‌ڵكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز داناوه‌.

پاسوۆردی نوێ ئه‌وه‌یه‌:  Menentgyanpsewmnbi كه‌ به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامییه‌ و ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه‌: ماوته‌ گیانه وه‌ك منت لێ بێ. و مه‌به‌ستیشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نایهه‌وێ ده‌سه‌ڵات بداته‌ ده‌ست كه‌س و پێی وایه‌ كه‌س ناتوانێ وه‌ك ئه‌و قه‌یخا بێ. ئه‌گه‌ر به‌ ڕواڵه‌تیش پاشه‌كشه‌ی كرد و قه‌یخایه‌تی به‌ حه‌زره‌تی كامیل سپارد و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشنیاریش بكات كه‌ كه‌س نابێ له‌ قه‌شمه‌رئاوا دا له‌ دوو ده‌وره‌ی 4 مانگه‌ زیاتر قایخا بێ، ئه‌وا بۆ فریو دانی قه‌شمه‌رانه‌. چونكه‌ ئه‌و پێی وابوو كه‌ قه‌شمه‌رئاوا به‌ بێ ئه‌و به‌ڕێوه‌ ناچێ و ئه‌گه‌ر 15 رۆژ ئه‌و قه‌یخا نه‌بێ ئێمه‌ هه‌موومان له‌ برسان ده‌مرین و ده‌چین به‌ تكا و پاڕانه‌وه‌ ئه‌و دێنینه‌وه‌ و ده‌یكه‌ینه‌وه‌ قه‌یخا.

ئێستاش حه‌زره‌تی كامیل سه‌ر له‌ نوێ پاسوۆرده‌كه‌ی گۆڕیوه‌ و كردوویه‌ته‌:  disan passekem gori

 و له‌و رێگایه‌وه‌ به‌ هه‌موو قه‌شمه‌رانی سه‌لماند كه‌ شیاوی ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌شمه‌رئاوا بێ. (نه‌ك قه‌یخای قه‌شمه‌رئاوا)

هه‌روه‌ها له‌ بابه‌ت ئه‌و خه‌ڵاته‌ش كه‌ قه‌یخا دیاری كردبوو ئه‌وه‌ ناسر خۆی ده‌بێ بڕیار بدا.

جا قه‌یخاش با هه‌ر بڕوا سیر بخوا و زۆڕنا بژه‌نێ.

 

ئه‌رێ وه‌ڵڵا

سكرتاریه‌تی حه‌زره‌تی كامیل (م غ ل ن)

 

 

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/2کاتژمێر 15:28   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  | 

یه‌که‌م جار که‌ من قه‌شمه‌ر ئاوام دروست کرد پاسوۆردێکی تایبه‌تم بۆ خۆم دانا و بۆ هه‌رکام له‌ ئه‌ندامانی کومیته‌ ناوه‌ندیش یوزێر و پاسێکی سه‌ربه‌خۆم دانا که‌ به‌ سه‌یر کردنی هه‌ر کام له‌و یوزێر و پاسوۆردانه‌ی کومیته‌ ناوه‌ندی، وا هه‌ست ده‌کرا که‌ به‌ تۆزێ ده‌سکاری کردنی پیت و ڕه‌قه‌مه‌کانی هه‌ر کامیان ئه‌وانی تریشت بۆ ده‌کرێته‌وه‌، به‌ڵام خــیــــت! وا نه‌بوو، دۆزینه‌وه‌ی هه‌رکام له‌و پاسوۆردانه‌ له‌ ڕووی ئه‌وانی تره‌وه‌ کار حه‌زره‌ت فیلیش نه‌بوو! به‌ هه‌ر حاڵ، دواتر که‌ کامیل (قه‌یخای ئێستا)یش هاته‌ ناو ڕیزی ئه‌ندامانی کومیته‌ ناوه‌ندی پێ گوتم که‌ پاسوۆرده‌ ئه‌سڵییه‌که‌شی پێ‌بده‌م، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ هۆی ئیشه‌که‌یه‌وه‌ زۆرتر ئه‌توانێ له‌ سه‌ر خه‌ی بێت و هۆشی به‌ قه‌شمه‌ر ئاوایشه‌وه‌ ده‌بێ، منیش پاسوۆرده‌که‌ییم پێ‌وت: پاسوۆردی هه‌وه‌ڵی قه‌شمه‌ر ئاوا ئه‌مه‌ بوو: remhseq واته‌ وشه‌ی qeshmer به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، که‌ وام گوت کامیل گوتی که‌ به‌ شه‌ره‌فم خۆیشم ویستم بڵێم ئه‌وه‌یه‌، منیش وتم که‌ وایه‌ له‌وانه‌یه‌ که‌سانی‌تریش هه‌ر به‌وشێوه‌ بیر بکه‌نه‌وه‌ و پاسوۆرده‌که‌ وه‌ده‌س بێنن باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بیگۆڕین، کردم به‌: passchibebashe کامیل به‌ دڵی بوو. پاش ماوه‌یێک وام هه‌ست کرد که‌ یه‌ک دوو که‌س زانیویانه‌ به‌ پاسه‌که‌ هه‌ر بۆیه‌ دیسان گۆڕیم و ئه‌مجار کردم به‌: passekem gori پاش قه‌یرانه‌ پێشووه‌که‌ی قه‌شمه‌ر ئاوا که‌ بابه‌ت و کۆمێنت وه‌ک با و بۆران ده‌سڕانه‌وه‌ له‌ قه‌شمه‌ر ئاوا، بابه‌تێکی منیشیان سڕیه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ زۆر سه‌یر بوو، چون ته‌نیا که‌سانێک ئه‌توانن بابه‌تی من بسڕنه‌وه‌ که‌ پاسوۆردی سه‌ره‌کی قه‌شمه‌ر ئاوا بزانن، له‌ کامیلم پرسی تۆ بوویت ئه‌و بابه‌ته‌ی منت سڕیه‌وه‌؟ وتی: نا! ئیتر بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌م پاسوۆرده‌ که‌شف بووبێ، گۆڕیم و کردم به‌: kalemeye oboor تا ئه‌مشه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ بوو، تا ئه‌مشه‌و هاتم و سه‌یری قه‌شمه‌ر ئاوام کرد، بینیم که‌ کۆمێنتێکیان داناوه‌ و جنێویان به‌ کامیل داوه‌، ویستم بچمه‌ ژووره‌وه‌ و ئه‌و کۆمێنته‌ بسڕمه‌وه‌، زانیم که‌ کامیل پاسه‌که‌ی گۆڕیوه‌ و کردوویه‌تی به‌: disan gorim منیش چون کامیل بێ‌پرسی من ئه‌و کاره‌ی کردبوو، ئه‌وه‌م گۆڕی و کردم به‌: ******************! ئه‌لمه‌نزوور: ئه‌گه‌ر هه‌موو پاسه‌ پێشووه‌کانم لێره‌ نووسیوه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ قه‌شمه‌ر ئاوا ماڵی هه‌موانه‌ و هه‌ر که‌س زیره‌ک‌تر بێ به‌شی زۆرتره‌، که‌ واته‌ به‌ ڕوانین به‌ پاسه‌ پێشووه‌کانا پاسی تازه‌ بدۆزنه‌وه‌ و هه‌ر که‌س پێش هه‌موان دۆزیه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێت به‌ قه‌یخا و سکرتێر و خوا و هه‌مه‌ کاره‌ی قه‌شمه‌ر ئاوا و ئه‌لباقی ده‌بن به‌ عه‌بدی ئه‌و و وێــــڕای ئه‌وه‌ش به‌ ناسر ده‌ڵێم یه‌کێکی بداتێ شایانی باسه‌ ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ و ژماره‌ی پیته‌کانی پاسوۆردی تازه‌ یه‌کێکن (له‌ وانه‌یه‌ پاسی تازه‌ فاسله‌یشی تێدا بێ که‌ ئه‌گه‌ر بیبێ هه‌ر فاسڵه‌یێ ئه‌ستێره‌یه‌که‌)

 

کومیته‌ی چوار که‌سی: ئه‌وه‌ ڕۆژێک له‌و سێ رۆژه‌ی که‌ مۆڵه‌تم دابوون تێ‌په‌ڕ بوو، دوو ڕۆژتان ماوه‌

 

ئه‌رێ وه‌ڵڵــڵڵـــــــآ
یارۆ هینه‌که‌
ئه‌حمـ....

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/1کاتژمێر 22:51   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

عه له یکوموالسلٌام

خه لٌکی چه مووشی قه شمه رئاوا دیسانه وه زهوریام تا له و گوناحه شیرینانه تان که هه مووی تامی هه نگویٌنیان هه یه و به لٌام له ژه حری ماره که ی حه زره تی عه لیش تالٌترن ئاگادارتان که م

قور به سه ره کان گویٌ مه ده نه ده نگی پیسی مازوو  ئه و هه تیوه گالٌته تان پیٌ ده کا

ئه وه شتان پیٌ بلیٌم به دوای موححه مه د و ئیمام خومه ینی و من که س مافی به سه ر
پیغه مبه رایه تی نیه ئه وه مافیکی پاریزراوه بو پیاو چاکان

له گه لٌ توٌشمه هوی کامیل خان خوٌت مه که به گیٌل تو له مازووش مارمووله ک تری هه تیو مه گه ر من ئولتیماتومم نه دا به تو ئه وه باش بزانه بوٌ هه رکه س لاتی  بوٌ من شکولاتی

له ئاکام دا به هه موو قه شمه رانی جیهان ده لٌیٌٌم ده س له مازوو و کتیٌبی قه یته ر قون ده ر هه لٌگرن من هاتووم تا ئیٌوه له ئاگری شه قارته که م بپاریٌزم به راستی سامناکه جاریٌکان که له گه لٌ ئه و شه قارته
به بیٌ ئیزنی بابم یاریم ده کرد گه لٌ و گونم پیٌ سووتاند به راستی نا حه زه بوٌ خوٌتان ده لٌیٌم با ئیٌوه ش وه ک من له پیاوه تی نه که ون

+ ڕێکه‌وتی 2007/11/1کاتژمێر 16:28   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

 

  

قه‌شمه‌رئاوا ئاوا بێ  شوێنێك له‌ بۆ خه‌باته‌

نه‌ وه‌ك PAK  و RUK نه‌ وه‌ك حیزبی خه‌باته‌*

نه‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ و په‌ژاك نه‌ وه‌ك دوو دێموكراته‌

كه‌س لێره‌ نامۆ نییه‌، بۆ هه‌موو كه‌س وڵاته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

ئێره‌ قه‌شمه‌رئاوایه‌، شوێنی قه‌شمه‌رێكانه‌

سه‌رێكی له‌ هه‌ولێره‌ سه‌رێك له‌ مه‌ریوانه‌

نه‌ خوای لێیه‌ نه‌ مه‌لا، راست بڵێم كافرستانه‌

پڕ له‌ نه‌قڵ و نه‌زیله‌، پڕ پڕ له‌ به‌سه‌رهاته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

ئێمه‌ هه‌موو قه‌شمه‌رین خاوه‌نی مانیفێستین

نه‌ك به‌ سه‌رۆك حیزبه‌كان به‌ڵكوو به‌ خواش ده‌وه‌ستین

كاتێك ده‌ور هه‌ڵگرین به‌ هیچ كه‌س راناوه‌ستین

دروشمی قه‌شمه‌رئاوا تاكه‌ رێگای نه‌جاته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

گه‌ر ده‌تهه‌وێ قه‌شمه‌ر بی ده‌بێ زۆر نێره‌كه‌ر بی

وه‌ك مازوو بۆخۆت خوا بی، هه‌ر خۆشت پێغه‌مبه‌ر بی

حیزبێك بی هه‌ر خۆت كادر و پێشمه‌رگه‌ و سێكه‌رته‌ر بی

ژیانی به‌ بێ قه‌شمه‌ری به‌ راستی كاره‌ساته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

 

تاكه‌ خوای قه‌شمه‌ر ئاوا هه‌ر حه‌زره‌تی مازوویه‌

كتێبی پیرۆزی مه‌، كه‌لامی قه‌یته‌رقوویه‌

ئه‌وه‌ی لێره‌ ده‌نووسرێ نه‌ سیحره‌ نه‌ جادوویه‌

تا له‌ قه‌شمه‌رئاوابی مازوو پشت و په‌ناته‌

دنیا یانی قسه‌ی قۆڕ باقییه‌كه‌ی تڕه‌هاته‌

 

 

 

* تێبینی : ئه‌و دێڕه‌ ده‌بێ ئاوا بخوێندرێته‌وه‌:
نه‌ وه‌ك "پاك" و "ئار یو كه‌ی" نه‌ وه‌ك حیزبی خه‌باته‌

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/28کاتژمێر 18:53   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  | 

 

من كه‌ ناوم خوایه‌ و سالی به‌فره‌ زۆر زۆر زۆره‌كه‌ له‌ مێشكێكی رزیوی‌ كۆنه‌وه‌ له‌ دایك بووم، به‌م شێوه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ گوفتار و به‌ ره‌فتار دژایه‌تیم ده‌كه‌ن راده‌گه‌یه‌نم ، له‌مه‌و به‌دوا ده‌بێ‌ خۆیان بۆ زه‌بری‌ تیغی من ئاماده‌ بكه‌ن.

هه‌ر به‌ سه‌ری‌ خۆم، به‌ سه‌ری‌ كه‌سی تر قه‌سه‌م ناخۆم  ناشڵێم به‌ ته‌لاَقم چون من پیاوم و پیاو به‌ ..... ژنه‌كه‌ی‌ ته‌لاَق ناخوات، له‌مه‌و به‌ دوا له‌ هه‌ر كوێ‌ ببینم دوژمنایه‌تیم ده‌كه‌ن كه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌جاڵ و ئه‌و كابرایه‌ی‌ وا 1400 ساڵه‌ له‌ چاڵه‌كه‌ی‌ كه‌ربه‌لا شاردومه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ‌ كه‌سیش ده‌ڵێن له‌ گووی‌ (یه‌ع) خۆیدا خنكاوه‌، ده‌نێرم بۆ گیانتان.

من ئه‌و خوامه‌ كه‌ (یه‌ع)قووب و بله‌ و سمایل و حه‌مه‌م نارد بۆ لاتان. ئێستاش كه‌سم نه‌ماوه‌ بینیرم جگه‌ له‌ كه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌جاڵ و ئه‌و كابرا گوم بوه‌كه‌ نه‌بێت. جا خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن. من ده‌زانم به‌ هه‌مووتانه‌وه‌ ده‌بێ‌ بكه‌ونه‌ شوێن ئه‌و كه‌ره‌م كه‌ به‌ جێگه‌ی‌ "ته‌رسی موباره‌كی‌" خورما ده‌فه‌رمێ‌.

جا تو ئه‌ی‌ "كاژان" كه‌ له‌م وێبلاگه‌تا http://b-j.blogfa.com/ هاتووی‌ ئیدانه‌ی‌ فه‌رمانه‌كانی‌ من ده‌كه‌ی‌ خۆت ئاماده‌ كه‌، به‌و كه‌ره‌ ده‌ڵێم لووشكه‌یه‌كت لێ‌ بدات.

بۆ خراپی‌ چییه‌؟ كوڕێكی‌ 7 ساڵه‌ش دڵ و شتی‌ تریشی هه‌یه‌. ئه‌و ده‌چێ‌ ئامۆزا 3 ساڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌خوازێ‌ با كه‌س نه‌چێته‌ خوازبێنیه‌وه‌.

من هه‌ر منی‌ خوا له‌ گورانییه‌كدا ده‌فه‌رمم

    فڵته‌ی‌ چاره‌نووس ده‌بێ‌ هه‌ر وابێ

      ده‌بێ‌ ئامۆزا بۆ ئامۆزا بێت.

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/27کاتژمێر 12:38   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

له‌ مانگ ئاوای خواروه‌وه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌ جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێز، ئه‌و به‌شه‌ی قه‌شمه‌ر ئاوایان گه‌مارۆ داوه‌ و نیازی خراپیان هه‌یه‌ و گوایه‌ به‌ته‌مان که‌ بچنه‌ ناو زه‌وی و زاره‌که‌ی ئه‌و به‌شه‌ی قه‌شمه‌ر ئاوا، هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی بۆ یارمه‌تی دانی دانیشتوانی مانگ ئاوای خواروو له‌ به‌ربه‌ره‌کانێ کردن له‌گه‌ل ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ هه‌موو قه‌شمه‌رانی قه‌شمه‌ر ئاوا بچنه‌ هانایانه‌وه‌، قه‌شمه‌ر ئاوا قه‌شمه‌ر ئاوایه‌ مانگ ئاوا و مانگ ده‌رهات ناناسێت. به‌ڵام پێش چوونمان پێویسته‌ که‌ ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ باشتر بناسین. هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا من ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ که‌ له‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ ده‌زانم به‌ ئێوه‌ی ده‌ڵێم و ئێوه‌ش هه‌رکام به‌ش به‌ توانای خۆتان، تایبه‌تمه‌ندییێکانی ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌مان پێ‌نیشان بده‌ن.

تایبه‌ت مه‌ندیێکانی ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ی که‌ مانگ ئاوای خواروویی قه‌شمه‌ر ئاوایان گه‌مارۆ داوه‌ له‌ ڕوانگه‌ی یارۆ هینه‌که‌‌ی قه‌شمه‌ر ئاواوه‌:

1-      ئه‌وانه‌ گورگن.

2-      ئه‌و گورگانه‌ دێزن

3-      ئه‌و گورگه‌ دێزانه‌ زۆر دێزن

4-      ئه‌و دێزانه‌ هه‌موویان گورگن

5-      ئه‌و هه‌موو دێزانه‌ گشتیان گورگن

6-      گشت ئه‌و گورگانه گورگن‌ گورگی دێز دێز

پاش ناسینی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌ نرخانه‌ی که‌ من وه‌کوو یارۆ هینه‌که‌ی قه‌شمه‌ر ئاوا لێره‌دا ڕوونم کردنه‌وه‌ پێویسته‌ بزانین پێویستی یارمه‌تی دانی دانیشتوانی مانگ ئاوای خوارووه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ چییه‌؟ وه‌ک خوله‌ عه‌له‌می باپیره‌ حه‌ره‌ گه‌وره‌م ئه‌یوت: "ئه‌ها لاملی زه‌رده‌ و گه‌ردنی زه‌رده، گه‌ردنی زه‌رده‌ و‌ حه‌ر وایه‌" به‌ڵام من لێره‌دا ئه‌ڵێم: که‌ له‌گه‌ل ڕێزما بۆ خوله‌ عه‌له‌می باپیره‌ حه‌ره‌ گه‌وره‌مه‌وه‌ ئه‌و وته‌یه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌کی به‌م باسه‌وه‌ نییه‌. ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه‌ی قه‌شمه‌ر ئه‌مڕۆ ڕێگه‌ بده‌ین که‌ ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ به‌ ئاسانی بچنه‌ ناو زه‌وی و زاری مانگ ئاوای خوارووو، سۆزی دوو سبه‌ی ئه‌وا داوای هه‌موو قه‌شمه‌ر ئاوای پیرۆز ده‌که‌ن و ئه‌و کات ئیتر که‌سێکیش نییه‌ بێته‌ هانامانه‌وه‌ و مه‌جبوورین وێــــڕای چۆڵ کردنی قه‌شمه‌ر ئاوا بۆ ئه‌و گورگه‌دێز دێزانه‌ پانتۆڵه‌کانیشمانیان بۆ داکه‌نین، نه‌کا ئیشی خێریشیان بێ‌پێمان.

ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ بۆچی مانگ ئاوای خواروو (که‌ به‌شێکه‌ له‌ قه‌شمه‌ر ئاوا)یان گه‌مارۆ داوه‌ و ده‌یانهه‌وێت بچنه‌ ناوی؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌ زمانی بلیمه‌تێکی بارودۆخه‌ ئاڵۆزاوه‌کانی دنیای حه‌ره‌ درۆزنی ڕامیارییه‌وه‌ ببیسن.

وڵام دانه‌وه‌ و شرۆڤه‌ کردنی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌  له‌ ڕوانگه‌ی پسپۆڕ و بلیمه‌ت و لێزانێکی بارودۆخه‌ ئاڵۆزاوه‌کانی دنیای حه‌ره‌ درۆزن و بێ‌دایک و باوک و پیس و ناله‌باری ڕامیارییه‌وه‌:

هاتنی جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێز بۆ ناو خاکی پاکی مانگ ئاوای خواروو ده‌بێ که‌سێک باسی لێوه‌ بکات که‌ شاره‌زای حه‌یوانات به‌ گشتی و حه‌یوانه‌ دڕنده‌کان به‌ تایبه‌تی ببێ و من که‌ پسپۆڕ و بلیمه‌ت و لێزانی بارودۆخه‌ ئاڵۆزاوه‌کانی دنیای حه‌ره‌ درۆزن و بێ‌دایک و باوک و پیس و ناله‌باری ڕامیاریم، شاره‌زاییێکی ئه‌وتۆم له‌و باره‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام به‌ش به‌ حاڵی خۆم منیش وه‌ک پسپۆڕ و بلیمه‌ت و لێزانی بارودۆخه‌ ئاڵۆزاوه‌کانی دنیای حه‌ره‌ درۆزن و بێ‌دایک و باوک و پیس و ناله‌باری ڕامیاری هاتنی، جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێز بۆ ناو خاکی پاکی مانگ ئاوای خوارووی قه‌شمه‌ر ئاوا شه‌رمه‌زار ده‌که‌م.

وڵام دانه‌وه‌ و شرۆڤه‌ کردنی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌رسه‌ره‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی پسپۆڕ و بلیمه‌ت و لێزان و مامۆستایێکی دنیای حه‌یواناتی دڕنده‌وه‌:

گورگ گورگه‌ جا ئه‌گه‌ر ئه‌و گورگه‌ دێز بێ ئه‌وا پێی ئه‌ڵین گورگی دێز، وه‌ ئه‌گه‌ر جه‌ڵه‌بێک بن ئه‌وا پێیان ده‌وترێ جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێز. کاتێ جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێز ده‌چنه‌ شوێنێک –به‌هه‌ر نیازێک- که‌ نه‌ک زۆربه‌ی کات، به‌ڵکوو هه‌میشه‌ به‌ نیازی خراپه‌وه‌ ده‌چن، ئه‌گه‌ر بزانن دانیشتوانی ئه‌و شوێنه‌ که‌ ده‌یانهه‌وێت بچن، له‌ هاتنی ئه‌مان –واته‌ ئه‌و جه‌ڵه‌به‌ گورگه‌ دێز دێزه‌- ترساو و شڵه‌ژاون، ئه‌وا خۆیان زۆر ئازا و بێ‌باک نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌ ڕاستی‌دا جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێز هه‌ر به‌تنیا جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێزن و هیچی‌تر، ئه‌گه‌ر نه‌ختاڵێک به‌رانبه‌ریان بوه‌ستی ده‌رئه‌که‌وێ که‌ ئه‌و جه‌ڵه‌به‌ گورگه‌ دێز دێزانه‌ چه‌ن خوێــــڕی و ترسۆک و هیچ و پووچن. شتێکی‌تر که‌ لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم من وه‌کوو پسپۆڕ و بلیمه‌ت و لێزان و مامۆستایێکی دنیای حه‌یواناتی دڕنده‌وه‌ ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌، ئه‌و جه‌ڵه‌به‌ گورگه‌ دێز دێزانه‌ی که‌ مانگ ئاوای خواروویان گه‌مارۆ داوه‌ و به‌نیازن بێنه‌ ناو خاکی پاکی قه‌شمه‌ر ئاواوه‌، زۆر که‌رن، یانێ له‌و ده‌سه‌ گورگه‌ دێز دێزانه‌ن که‌ زۆر زۆر که‌رن، با شتێکی ئه‌و گورگه‌ دێز دێزانه‌ که‌ زۆر زۆر که‌رنتان بۆ بگێــــڕمه‌وه‌: جارێکیان تووله‌ گورگێکی دێز دێزی زۆر زۆر که‌ر له‌ باوکی که‌ گورگێکی دێز دێزی زۆر زۆر که‌ر ده‌بێ، ده‌پرسێ: بابه‌ بۆ پێمه‌ن ده‌ڵێن زۆر زۆر که‌رین؟ باوکیشی له‌ وڵامدا ده‌ڵێ: بــــڕۆ قابله‌مه‌یێکم بۆ بێنه‌ با پێت بڵێم بۆ پێمان ئه‌ڵێن زۆر زۆر که‌رین. تووله‌ گورگه‌ دێز دێزه‌ زۆر زۆر که‌ره‌که‌ قابله‌مه‌یێک دێنێ و ده‌یدا به‌ ده‌ست باوکیه‌وه‌. باوکیشی چه‌ن ته‌قه‌یێک ده‌دا له‌ بنی قابله‌مه‌که‌وه‌ و ده‌ڵێ به‌ تووله‌که‌ی: ئه‌وه‌ ده‌نگی چی بوو؟ تووله‌که‌ی ده‌ڵێ: پێم وایه‌ ته‌قه‌ی ده‌رگاکه‌مانه‌! باوکیشی تووڕه‌ ده‌بێ و ده‌ڵێ: حه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێمان ده‌ڵێن گورگی دێز دێزی زۆر زۆر که‌ر، بچۆ ئه‌و قابله‌مه‌یه‌ بخه‌ره‌وه‌ جێی خۆو با من بچم بزانم کێیه‌ ته‌قه‌ ده‌دا له‌ ده‌رگاکه‌مان!

 

یه‌رێ وه‌ڵڵــآ ئه‌وه‌ش نه‌قلی جه‌ڵه‌بێ گورگی دێز دێزی زۆر زۆر که‌ر

یارۆ هینه‌که‌

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/26کاتژمێر 21:22   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

قه شمه رانی قور به سه ری قه شمه ر ئاوای کاول کراو

ئه وه تا من (ئیمام زه مان ) پیٌم گه یشتووته قه شمه ر ئا وا تا هه موو تان به ئاگری بو خاریه کوٌنه که ی بابم بسووتیٌنم

 ئه م هه موو بیٌ دینیه تا که ی؟

به لٌام قه یدی نیه چون زوٌر ده پارنه وه بوٌ جاریٌکی دیکه لیٌتان ده گه ریٌم به لٌام به و مه رجه ی ۱) بمکه ن به سکرتیٌر۲) ژنیٌکی جوانم بوٌ بیٌنن

له بیر تان نه چیٌ من سبه ینی زوهوور ئه که م

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/26کاتژمێر 11:21   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

 

كوره‌ 3 ته‌ڵاقه‌ی‌ خۆم نه‌ سێ‌ ته‌لاَقه‌ی‌ مه‌رحوومی‌ باوكم كه‌وێت، له‌ هه‌مووتان قه‌شمه‌ر ترم. هه‌ر ئه‌وه‌ رۆژه‌ی‌ باقه‌ باق له‌ دایك بووم و جیقنه‌م وه‌ك چۆله‌كه‌ كرده‌ سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ گه‌وره‌ وا باوه‌ ئاده‌م به‌ ده‌نكه‌ گه‌نمێ‌ له‌ گه‌ڵ به‌هه‌شت گۆڕییه‌وه‌ قه‌شمه‌ر بووم و قه‌شمه‌ر هه‌م, جا به‌ ته‌لاَقی‌ خۆم نه‌ به‌ ته‌ڵاقی‌ مه‌رحوومی‌ مه‌غفووری‌ باوكم كه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ئه‌نفاله‌كه‌دا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نفالی‌ ده‌كرد پ.م كوشتیان و ئێسته‌ ئێمه‌ شه‌هیدانه‌ وه‌ر ده‌گرین و جار جاره‌ش له‌ كاناڵه‌كانه‌وه‌ به‌ ناوی‌ شه‌هید ... .. عومه‌ر ناوی‌ ده‌به‌ن، نه‌مكه‌ن به‌ سكرتیری ئه‌م قه‌شمه‌ری‌ خانه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م وا ده‌بێ بیكه‌م.

جا تو شه‌ره‌فتان و بۆ ئه‌وه‌ی‌ من پۆستێكم هه‌بێ له‌م قه‌شمه‌ری‌ خانه‌دا، بمكه‌ن به‌ سكرتێر ئه‌گینا به‌ ته‌لاَقی‌ خۆم نا به‌ ته‌لاَقی باوكم ئینشعاب ده‌كه‌م و حیزبێك ساز ده‌كه‌م و ناوی‌ ده‌نێم

   حیزبی قه‌شمه‌ر ئاوا- ره‌وتی‌ ریفۆرم و چاكسازی‌.

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/25کاتژمێر 19:45   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

پێشنیار: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ که‌س بتوانن سه‌ردانی قه‌شمه‌ر ئاوا بکه‌ن و بتوانن به‌ سه‌ری سوێند بخۆن، له‌ بری بـــڕێ ئه‌ندامی له‌شتان، ناوی هه‌ندێ ئه‌ندامی‌تر بێنن. بۆ نموونه‌ له‌مه‌ به‌دوا بڵێن به‌قوربان لووتتان بم، یان که‌س ناوی تـــڕ (که‌ زۆر عه‌یبه‌) نه‌هێنێت و له‌ بری ئه‌و بڵێت قۆزه‌!

وته‌یێکی به‌ نرخ هی گه‌وره‌ پیاوێک به‌ ناوی یارۆ هینه‌که‌: که‌س ناتوانێت بۆ ماوه‌یێکی درێژ خایه‌ن "مجهول الهویه‌" بمێنێته‌وه‌، چون یان "هویتـ"ـه‌که‌ی که‌شف ده‌بێ، یان خود ئه‌گه‌ر هه‌ر "هویتـ"ـی شاریاوه‌ ماوه‌، ئه‌وه‌ ئیتر "مجهول الهویه‌" نییه‌ و بێ"هویتـ"ـه‌ با ئه‌و که‌سه‌ گزگل و به‌ڕوویش بێت.

 

ئه‌رێ وه‌ڵڵـــآ

یارۆ هینه‌که‌۸۶۸۳/۲۶۱/۰۰۹۸۹۳۵ی قه‌شمه‌ری

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/24کاتژمێر 23:24   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

سڵاو له‌ قه‌شمه‌راوا و دانیشتوانی

ئه‌وه‌ منیش هاتم و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ داوای سکرتێری ده‌که‌م

ئه‌گه‌ر نه‌بوو به‌ کومیته‌ی ناوه‌ندیش رازیم

ئه‌گه‌ر نه‌بوو عه‌له‌لبه‌ده‌ڵیش خراپ نیه‌.

ده‌ی قه‌یناکا جارێ هه‌ر وه‌ک ئه‌ندام وه‌رمگرن.

ئای به‌ قوربانی ئه‌و گونه‌تان بم.

مه‌لا خه‌یار

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/24کاتژمێر 11:33   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

وێڕای مانگ نه‌بوونی

 

كاكیله‌كان!

 

 هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن به‌ دوای رووخانی رێژیمی پێشووی قه‌شمه‌راوا و جێگیر بونی مافه‌ قه‌شمه‌رییه‌ قه‌شمه‌رایه‌تییه‌كانی قه‌شمه‌راوا، پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بوتوانین له‌ چوارچێوه‌ی قه‌شمه‌راوایه‌كی قه‌شمه‌راتیك و قه‌شمه‌ریدا به‌ قه‌شمه‌ری قه‌شمه‌رییه‌كانما ده‌رببڕین، زۆر شت بگۆڕین.

 یانی مازووی مه‌جهوولوول هه‌ویه‌ گوته‌نی: پێویسته‌ قه‌شمه‌راوا له‌سه‌ڕا ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌.

 

به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی قه‌شمه‌راوا، هه‌ركه‌سه‌ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه‌ با بۆ په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌كه‌ی بیدا به‌ خۆی و بیخاته‌ به‌ر ده‌م پارله‌مانی گیرفانی و ئیتر وه‌ك چه‌قه‌ی سه‌قز له‌ قه‌شمه‌راوا بیچه‌سپێنێ!

من كارم به‌ پرۆژه‌كانی ئێوه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه‌ شایانی گوتنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش هه‌موو شتێك:

 

ـ ده‌بێ ره‌نگی جاووبه‌رگی قه‌شمه‌راوا بگۆڕدرێ، ئه‌و ره‌نگه‌ ره‌نگی دیكتاتۆرییه‌ت بوو.

ـ پێویسته‌ كومیته‌ی چواركه‌سیی پێشوو ناویان له‌ كه‌لاوهی كومیته‌ی ناوه‌ندی بێته‌ خوارێ.

ـ پێویسته‌ وشه‌ی "قه‌شمه‌رائاوایی" بگۆڕدرێ و بكرێ به‌وشه‌ی" قه‌شمه‌ر"، چوونكه‌ قه‌شمه‌راوا قۆناخه‌كانی شار و ئۆستان و شارستانییه‌تی و ئه‌و شتانه‌ی تێپه‌ڕٍ كردووه‌ و قه‌شمه‌راوا بووه‌ به‌ "وڵات". هه‌ر بۆیه‌ وشه‌ی قه‌شمه‌راوایی پڕ به‌ پێستی دانیشتووانی قه‌شمه‌راوا نییه‌ و ده‌بێ بگۆڕدرێ.

ـ له‌بیریشمان نه‌چێ له‌وه‌ به‌ولاوه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ره‌گه‌ز قه‌شمه‌ر نین، به‌ڵام ده‌یانهه‌وێ له‌ وڵاتی ئێَمه‌دا خزمه‌ت بكه‌ن، ده‌بێ هه‌ویه‌ی مووه‌قه‌ت(جارێ) یان بۆ سازبكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌یته‌ره‌و مه‌یته‌ره‌ و شتی وا گیریان پێ نه‌ده‌ن.

 

تێبینی: به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ی سه‌ره‌وه‌ مازووش ده‌بێ یا له‌ مه‌جهوولوو هه‌ویه‌یی بێته‌ ده‌رێ یا ئه‌وه‌ی كه‌ بچێ و ئه‌و هویه‌ ته‌قه‌لووبییه‌ی كه‌ لێره‌وه‌ له‌وێ كۆپینی پێ وه‌رده‌گرێ و له‌ سه‌یته‌ره‌ و مه‌یته‌ره‌ پێی ده‌په‌ڕێته‌وه‌ ته‌حویلی بداته‌وه‌ و هه‌ویه‌یه‌كی قه‌شمه‌ری وه‌ربگرێ، ئه‌گینا ده‌بێ بچێ هه‌ویه‌كه‌ی مۆری " جارێ " ی لێ بدات و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێكیش ده‌بێ بچێ بۆ به‌رده‌گای به‌شی ته‌مدیدی هه‌ویه‌ی قه‌شمه‌رانی مووهاجیر، بۆ ته‌مدید( مۆر )ی هه‌ویه‌كه‌ی!

 

درێژه‌:

 

ـ پێویسته‌ ئه‌وه‌ ته‌وزیحه‌ زیادییه‌ی كه‌ له‌دوای راو بۆچوونه‌كانی قه‌شمه‌راوا دێت لا بچێ و ئاوای لێ بێ: ( قه‌شمه‌ری ) یان ( قه‌شمه‌رییه‌ك ) یان ( 2 قه‌شمه‌ری ) و ...

چوونكه‌ قه‌شمه‌ری مۆدێڕن تاقه‌تی درێژدادڕیی نییه‌و باوه‌ری به‌ كالی كه‌لماتۆڕ(قه‌شمه‌روشه‌)ی كورته‌!

 

پێویسته‌ كتێبه‌ ده‌رسییه‌كانی قه‌شمه‌راوای پێشوو بگۆردرێن و كتێبی تازه‌ چاپ بكرێن، ئیتر ئه‌وان باویان نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ سێحه‌به‌كه‌ی گایرا و ئیعدامیشان كردو و سه‌ریشی به‌په‌ته‌وه‌ لێ بۆوه‌ و ئۆره‌بــــــ...ـی نه‌خشه‌ بێ له‌ ئه‌و ناقه‌شمه‌ربابانه‌ی پارچه‌كانی تری قه‌شمه‌راوا كه‌ له‌ چنگی خۆیان ناوه‌!!!

كتێبی قه‌یته‌ر قوون.. ئا...ـی ببوورن! قه‌یته‌ر هوو.. ئا...ـی .. كوڕه‌ ناوه‌كه‌شیم بۆ نایه‌؟! قه‌یته‌ر گوو..! كوڕه‌ ده‌ی لێی گه‌رێ با قه‌یته‌ر گونم بێ! ئا .. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌و كتێبه‌ بكرێ به‌ كتێبی باخچه‌ی ساوایانی قه‌شمه‌راوا ـ ئاخر قه‌شمه‌ری ئێستا وه‌كه‌ساڵان نه‌ماون ـ و له‌ باخچه‌ی ساوایان بگوترێته‌وه‌.

 

تێبینی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان زراویان نه‌چێ، وێنه‌كه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می قه‌یته‌رگونمان پاك بكرێته‌وه‌، جیا له‌وه‌ش، وه‌بیر "خومه‌"گه‌وادمان ده‌خاته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی منیش لبیرم بێ، له‌ رێژیمی پێشووش، هه‌میشه‌ وێنه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كتێبه‌ ده‌رسییه‌كان لێ ده‌كرانه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ مه‌سته‌ڕای قوتابخانه‌ ئاو نه‌ده‌بوو منداڵه‌كان قوونیان پێ خاوێن ده‌كرده‌وه‌، ئیتر له‌ ساڵێكیش دا هه‌ر به‌ رێژه‌ی كتێبه‌كان ئاو ده‌ڕۆیشت! هه‌ر بۆیه‌ قوونی قه‌شمه‌ر له‌هه‌موو جێگایه‌كی پیرۆزتره‌، له‌ گونیشی پیرۆزتره‌، به‌واتایه‌كی دیكه‌" په‌ڕێ"كی له‌ قوونی زیاتره‌.

 

منیش: ئه‌رێ وڵڵا

 

ن.ف: سه‌رۆكی قونده‌رانی قه‌شمه‌راوا

هه‌ر بژی هاوره‌گه‌ز بازه‌كانی عاسمان و زه‌وی!

23656/5698/00008999

 

 

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/24کاتژمێر 3:6   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

              من كچێكم خۆش ده‌وێ‌، به‌ڵام ناسر هیچم بۆ ناكا.
                                                                      

                               تۆ شه‌ڕ‌ف ئێوه‌ شتێكی‌ پێ‌ بڵێن.

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/24کاتژمێر 1:23   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

قه شمه ر ئاوا ده سه لُاتی سیاسی ناویُت

قه شمه ر ئاوا له دونیای ویُبلاگ نووسی دا ئه ستیُره یکه که هه موو هه تاوه کانی ئاسمانی میُژووی ویُبلاگ نووسی کوردی کویُر کرد

قه شمه ر ئاوا هاواری چه ند لاوی کورده بوُ ساز کردنی کومه لگایکی ئازاد هه ر چه ند به شیُوه ی مه جازی

قه شمه ر ئاوا پیُکه نینیُکی پرٍبه دلُه به  ئه خلاقیات عه قلانیه ت یاساکان سیاسه ته کان کوُنترولُه کان و خوُبه زل زانینه کان

قه شمه ر ئاوا ته نیا ولُاتیُکه که سنوور ناناسیُ و بو هاتنه ژووره وه ی له که س داوای پاساپورت و ویزا ناکا

قه شمه ر ئاوا ته نیا ولُتیُکه که قه ت پولیس و که له بچه و زنجیر و سیُ داره و چه کی تیُدا به دی ناکریُ

قه شمه ر ئاوا جیُگایه کی ئازاده بوُ نواندنی ئه ندیشه کان و ده نگه نه بیستراوه کان جیُگای چوونه ده ره وه ی چلُکی ئه و زامانه یه که جیهانی مودیرن له سه ر له شی ئینسانی هاو چه رخ نه خشاندوویه تی

به پیُ ره وتی قه شمه ریزم ده بیُ هه موو قه شمه رانی جیهان له گه لُ هه ر چه شنه ده سه لات داری به تایبه ت ده سه لُاتیُک که له و په ری سنووره نادیاره کانی ولُاته که مان به پیُ بیرو رای بیُگانه په ره ستی توانیویه تی خوُ بخزیُنیُته ناو قه شمه ر ئاوا نه یار بن و یه ک ده نگ و یه ک دلُ بوُ له ناو بردنی ده سه لُات داری تیُ بکوشن

به دوای له ناو چونی دیکتاتوری کویُخا(له عنه تی مازووی لیُ بیُ) ئیُستا ده رفه تیُکی تازه یه بوُ دابین کردنی ئه و قه شمه ر ئاوایه که شایانی قه شمه رانی جیهانه هه ر به م بونه وه کونگیره ی لا وانی لایه نگری واحدیزم چه ند پیشنیاریُکی بو سه ر له نویُ ساز کردنی کوُ مه لُگایه کی ئازاد هه یه که له ره سته کانی خواره وه نووسراون

 

۱) هیچ شه رت و مه رجیُک بوُ هه بونی عه قلُانیه ت و ئه خلاق له نووسراوه کان دا نیه

۲) ئه خلاقیات له گه لُ قه شمه ر ئاوا دژه

۳) سانسوور چه قویه کی تیژه سه ره رووی گه ردنی کوُ مه لُگا

۴) ده سه لُات داری و پولیس و سیاسه ت بازی دژایه تی راسته و خوُی هه یه له گه لُ ئازادی و قه شمه ریزم و قه شمه ر ئاوا

۵)قه شمه ری و قه شمه ر ئا وا یاسا ناناسیُت و تف ده که ن له هه رچی پاسه وانه

۶) ئه ندامانی کومیته ی ناوه ندی مافیان به سه ر نووسراوه کاندا نیه و هه ر که سیُک ده ست بداته سانسوور یان پاک کردنه وه ی نووسراوه کان شایانی تیُ هه لُدانی منه و له عنه تی مازووی مه زن

۷) قه شمه ر ئا وا تیُکوشانیُکه بوُ ساز کردن و په روه راندنی ئه ندیشه ی ئازادی له میشکی ئینسانه کان بوُ خولقاندنی جیهانیُکی راسته قینه ی ئازاد

تکایه بیرو راتان سه باره ت به م نووسراوه به شیُوه ی دیموکرات قه شمه ریزم ده رببرن

"مام واحد" سه روُک مه کته بی" واحدیزم"

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/23کاتژمێر 18:9   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

تاكو قه‌یخاكان نه‌بوونه‌ سه‌دری ته‌ختی ئاخیره‌ت

حه‌زره‌تی كامیلی ئێمه‌ شاهی ته‌خت ئارا نه‌بوو

                                (حه‌زره‌تی نالی و حه‌زره‌تی كامیل)

 

په‌نا ده‌به‌م بۆ مازوو له‌ شه‌ڕی شه‌یتانی قورمساغ

(بۆ رێز گرتن له‌ رۆحی قه‌یخا و هه‌موو شه‌هیدانی قه‌شمه‌رئاوا هه‌ڵده‌ستێنه‌ سه‌ر پێ و بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك به‌ كه‌یفی خۆمان پێده‌كه‌نین)

به‌ ناوی خۆم گه‌ڕه‌كه‌كه‌شمانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ حه‌زره‌تی مازوو و له‌ خۆم و گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی قه‌شمه‌رئاوای گه‌وره‌ و هه‌موو قه‌شمه‌رانی جیهان ده‌كه‌م.

داوا لێ بوردنیش ده‌كه‌م. دره‌نگ هاتنه‌كه‌م سێ هۆی هه‌بوو:

3- كوتم با نه‌ڵێن حه‌زره‌تی كامیل ئه‌وه‌نده‌ نه‌دی و بدییه‌ هه‌ر كردیان به‌ قه‌یخا له‌ خۆشیانا نازانی َ چ بكا.

1-         بڕوانه‌ هۆكاری ژماره‌ 2

2-         به‌ خوا رۆژی یه‌كه‌م خه‌تی ئینتێرنێتمان نه‌بوو ، رۆژی دووهه‌م كاره‌بامان نه‌بوو، كاتێكیش ئه‌و دوانه‌مان هه‌بوو تاقه‌تمان نه‌بوو.

ده‌مهه‌وێ له‌ بابه‌ت ئه‌ بڕیاره‌ی قه‌یخا به‌ په‌له‌ چه‌ند شتێك بڵیم و بڕۆم.

1-         كوڕه‌ كاكه‌ سیاسیه‌ت ئاوا بێ دایك و بابه‌. كۆنه‌ قه‌شمه‌ره‌كان له‌ بیریانه‌ كاتێك هاتمه‌ ناو ئه‌و قه‌شمه‌رئاوایه‌، كه‌س حیسابی بۆ من نه‌ده‌كرد. به‌ زۆری و كه‌ڵه‌گایی مێژووی خه‌باتی باب و باپیرانم زیندوو كرده‌وه‌ و قه‌یخام هێنا سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ كه‌ من ده‌بێ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بم. پاشان نه‌ك هه‌ر بووم به‌ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڵكوو پاسوۆردی سه‌ره‌كییشم له‌ قه‌یخا وه‌رگرت و بووم به‌ هه‌مه‌كاره‌. له‌ راستیدا بووم به‌ قه‌یخای ناره‌سمی. ئه‌ی كاكه‌ پێتان وایه‌ بۆ قه‌یخا ده‌تڕی ئه‌من ده‌مكوت 100% له‌گه‌ڵتام. ته‌نانه‌ت حه‌زره‌تی مازوو و چه‌ند براده‌رێكی تریش كه‌ دژ به‌ قه‌یخا وێستابوون و ده‌یانهه‌ویست قه‌یخا له‌ قه‌یخایه‌تی بخه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمیته‌یه‌كیان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌زره‌تی مازوو پێك هێنابوو، ئه‌و كات گله‌ییان كرد كه‌ من بۆ ئه‌وه‌نده‌ ماستاو بۆ قه‌یخا ده‌كه‌م. كاكه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ و ئێوه‌ لێی نازانن. من به‌ لۆكه‌ سه‌ری قه‌یخام بڕی نه‌ك به‌ هات و هاوار. من پێم وایه‌ ئه‌و پۆسته‌ی كه‌ وه‌رمگرتووه‌ حه‌قی خۆمه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌م ماستاو بۆ سكرتێری هه‌ركام له‌ حیزبه‌كان كردبا ئێستا جێگرسكرتێر ده‌بووم. (ئه‌رێ وه‌ڵڵا مازوو ده‌زانێ مه‌به‌ستم چییه‌)

2-         به‌ پێی بڕیاری خۆم كه‌س نابێ به‌ من بڵێ قه‌یخا. چونكه‌ قه‌یخا په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رده‌می فیودالیسم و ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌یه‌ و شوكور بۆ مازوو ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ قه‌شمه‌رئاوا دا نه‌ماوه‌ و ئه‌گه‌ریش مابێ خۆمان ریشه‌كێشی ده‌كه‌ین. منیش یه‌كێكم وه‌ك ئێوه‌. "خۆشه‌ویست ترین كه‌س له‌ ئێوه‌ له‌ لای مازوو، قه‌شمه‌رترین كه‌سی ئێوه‌یه‌".

3-         ئه‌و بریاره‌ وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتنێكه‌ بۆ لایه‌نگرانی ئازادی و دێموكراسی له‌ قه‌شمه‌رئاوا و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ره‌وتی ریفۆرم و فشه‌ی قه‌شمه‌رئاوا به‌ رێبه‌ریی حه‌زره‌تی مازوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمیته‌ی چوار كه‌سی وریا نه‌بن، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌ گه‌رایی له‌ قه‌شمه‌رئاوا دا په‌ره‌ بستێنێ. چونكه‌ وه‌ك یارۆ هینه‌كه‌ باسی كرد ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی چوار كه‌سی هه‌رچواریان بۆكانین.

له‌ راستیدا قه‌شمه‌رئاوا پێشتر وه‌ك حیزبی دێموكرات بوو ئێستا وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی لێ هاتووه‌. من پێشتر به‌ ده‌یان جار رامگه‌یاندبوو: ته‌نیا رێگا چاره‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان له‌ناو دێموكرات و كۆمه‌ڵه‌ دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ناو دێموكرات دا یه‌ك یا دوو بۆكانی بكرێنه‌ ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و له‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ش دا یه‌ك یا دوو بۆكانی له‌ ده‌فته‌ری سیاسی وه‌لا بنرێن. به‌ داخه‌وه‌ به‌ قسه‌ی منیان نه‌كرد و به‌سه‌ریان هات ئه‌وه‌ی كه‌ بینیتان.

4-         مامه‌ند ده‌ڵێ: قه‌شمه‌رئاوایه‌كی یه‌كده‌ستت وه‌رگرتووه‌ وریا به‌ له‌ت و كوتی نه‌كه‌ی. مامه‌ند رۆڵه‌ تۆ مێژووی قه‌شمه‌رئاوات نه‌خوێندۆته‌وه‌ ده‌نا ده‌تزانی كه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی قه‌یخا دا قه‌شمه‌رئاوا ئینشیعابی تێكه‌وتووه‌. (ئه‌گه‌ر سه‌وادی خوێندنه‌وه‌ت نییه‌ له‌ كۆنه‌ قه‌شمه‌ره‌كان بپرسه‌). كه‌ وابوو من قه‌شمه‌رئاوایه‌كی له‌ت و كوتم وه‌رگرتووه‌. به‌ڵام هه‌موو قه‌شمه‌رانی جیهان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی من ئه‌وه‌ ده‌بێ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی قه‌شمه‌رییه‌كان وه‌ سه‌ر یه‌ك بخه‌مه‌وه‌ و ئه‌و براده‌رانه‌ی قه‌شمه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ قوڵته‌ نشته‌جێ بوون و ئێستا كه‌س نازانێ له‌ كوێن بێنمه‌وه‌ ناو ریزه‌كانی قه‌شمه‌رئاوا و ناشمهه‌وێ بیانتوێنمه‌وه‌ به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتیان ده‌دمێ  وه‌ك قه‌شمه‌رییه‌كی ره‌سه‌ن حیسابیان بۆ ده‌كه‌م.

5-         كۆمیته‌ی چوار كه‌سی به‌ زووترین كات كۆ ده‌بێته‌وه‌. بڕیاری پێویست له‌ مه‌ڕ دیاری كردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی قه‌شمه‌رئاوا ده‌دات. به‌ تایبه‌ت به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سروودی نه‌ته‌وه‌یی قه‌شمه‌رئاوا دا نووسراوه‌:

(ئێره‌ قه‌شمه‌رئاوایه‌ شوێنی قه‌شمه‌رییه‌كانه‌

سه‌رێكی له‌ هه‌ولێره‌ سه‌رێك له‌ مه‌ریوانه‌)

ده‌بێ براده‌رانی مه‌ریوانی كه‌ دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌كیی قه‌شمه‌رئاوا بوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو ریزه‌كانی رێبه‌رایه‌تیی قه‌شمه‌رئاوا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بێ هه‌رچی زووتر بڕیار بدرێ.

*******

له‌ كۆتایی دا به‌ هه‌موو قه‌شمه‌ری و قه‌شمه‌رئاواییه‌كان راده‌گه‌یه‌نم گه‌لێك پڕۆژه‌ی قه‌شمه‌ری و كولتووری و هونه‌ری و ئاوه‌دانی و... مان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ جارێ باسیان ناكه‌ین.

ئه‌رێ وه‌ڵڵا

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/23کاتژمێر 9:13   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  | 

حه‌ز له‌ کچێکی جوان ئه‌که‌م

ساحێب دین و ئیمان بێ

 

ناو قه‌د باریک شمشاڵی

ناو سنگی ده‌ گه‌ز پان بێ

 

وایه‌ پێی لێ‌ئه‌نێم که‌ هه‌ڵه‌م کردووه‌، ئه‌ویش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌و ...نانه‌ سووکایێتیم کردوه‌ نه‌ء، به‌س له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ سه‌ره‌کی‌ترین یاساکانی قه‌شمه‌ر ئاوام نادیده‌ گرتووه‌. من له‌و کۆمێنته‌دا که‌مێک تن چووم، تن له‌ چاو که‌ش و هه‌وای قه‌شمه‌ر ئاوا، ئه‌گینا له‌ چاو ئه‌و ...نانه‌ هێشتا هه‌ر زۆر که‌م بوو. به‌ڵام چون هه‌ڵه‌م کردوه‌ و یاسای قه‌شمه‌ر ئاوام شکاندوه‌، ئه‌وا له‌ سه‌ر بـــڕیاری خۆم ئاوا ئه‌نووسم:

 

ئه‌حم...

خوشک و برا به‌ڕێزه‌کانی مه‌مله‌که‌تی ئاوایی قه‌شمه‌ر ئاوا، هه‌روا که‌ ئاگادارن، ماوه‌یێکه‌ قه‌شمه‌ر ئاوا وه‌ک جاری جاران به‌ڕێوه‌ ناچێت و وا هه‌ست ده‌کرێ که‌ به‌شێکی هه‌ره‌ گرنگی ئاوالێ‌هاتنی قه‌شمه‌ر ئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌ بردن و به‌ڕێوه‌به‌رانی قه‌شمه‌ر ئاوا، هه‌ر بۆیه‌ جه‌نابی قه‌یخای قه‌شمه‌ر ئاوا له‌ دانیشتنێکی یه‌ک نه‌فه‌ره‌ی نائاسایی‌دا بــڕیاری‌دا که‌ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی قه‌شمه‌ر ئاوا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت و ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ پاش په‌سه‌ند بوونیان له‌ لایه‌ن کومیته‌ی چوار که‌سییه‌وه‌، به‌ شێوه‌یێکی ڕه‌سمی له‌ وێبلۆگی قه‌شمه‌ر ئاوا (ئورگانی ڕه‌سمی مه‌مله‌که‌تی ئاوایی قه‌شمه‌ر ئاوا) به‌ هه‌موان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. پاش په‌سه‌ند بوونی ئه‌م بڕیاره‌:

  1. کومیته‌ی ناوه‌ندی پێشوو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و کومیته‌ی چوار که‌سی ئه‌ندامانی تازه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندی دیاری ده‌که‌ن.
  2. کومیته‌ی چوار که‌سی بۆیان هه‌یه‌ هه‌ر که‌س که‌ حه‌ز بکه‌ن بیانکه‌ن به‌ کومیته‌ی ناوه‌ندی، ته‌نانه‌ت خۆیشیان.
  3. بۆ که‌فاره‌تی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ که‌ کردوومه‌ خۆم قه‌یخایه‌تی له‌ خۆم ده‌ستێنمه‌وه‌ و له‌مڕۆ به‌ دوا به‌ ناوی "یارۆ هینه‌که‌" له‌ قه‌شمه‌ر ئاوا ده‌نووسم و ده‌ناسرێم.
  4. مانه‌وه‌ی یان نه‌مانه‌وه‌ی پۆستێک به‌ ناوی قه‌یخا له‌ قه‌شمه‌ر ئاوا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بـــڕیاری کومیته‌ی چوار که‌سی.
  5. تا کاتی کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌ی چوار که‌سی و گرتنی کۆڕ و بـــڕیار دان، ئه‌وا حه‌زره‌تی کامیل(خ‌غ‌ل‌ن) به‌ شێوه‌ی کاتی، قه‌یخای قه‌شمه‌ر ئاوا ده‌بێت. (هه‌ڵبژاردنی حه‌زره‌تی کامیل(خ‌غ‌ل‌ن) ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای قه‌شمه‌ر ئاواوه‌، ئه‌و پاسوۆردی قه‌شمه‌ر ئاوای هه‌یه‌)
  6. کومیته‌ی چوار که‌سی ئه‌مانه‌ن: حه‌زره‌تی کامیل، ن.ف، حه‌زره‌تی مازوو، مامه‌ند. دیاره‌ ئه‌م چوار که‌سه‌ به‌ پێی چالاکییه‌کانیان له‌م دواییانه‌ی قه‌شمه‌ر ئاوا هه‌لبژێردراون.
  7. جا ئه‌گه‌ر کومیته‌ی چوار که‌سی حه‌زیان کرد، ئه‌توانن که‌سانی تریش به‌ خۆیان زیاد که‌ن، پێیان خۆش بوو و به‌ شیاویان زانیم، ئه‌وا منیش ئاماده‌ بوونی خۆم بۆ هه‌رچه‌شنه‌ یارمه‌تییێک ده‌رئه‌بـــڕم.
  8. گشتتان ماچ ئه‌که‌م. (فره‌یش به‌ مه‌نزوورۆ و زۆریش بێ‌نامووسیانه‌)


په‌راوێز: هه‌رکه‌س بزانێت ئه‌و شیعره‌ی سه‌ره‌وه‌م به‌ چ نیازێک نووسیوه‌، به‌ ناسر ده‌ڵێم یه‌کێکی بداتێ

 

 

یارۆ هینه‌که‌ (قه‌یخای پێشووی قه‌شمه‌ر ئاوا)

44/15/0098935ی قه‌شمه‌ری

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/21کاتژمێر 13:44   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

karname1

 

karname2

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/20کاتژمێر 11:55   حه‌زره‌تی کامیل نووسیویه‌  | 

             بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ خودا دا قه‌شمه‌ر ده‌سڕنه‌وه‌!

هاورێیانی‌ ره‌فیق حیزبی‌!
لایه‌نگران و دۆستانی‌ قه‌شمه‌ری‌!
كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌ڕه‌فی‌ قه‌شمه‌ر ئاوا!

 هاورێیان! له‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین جار چه‌ندین بابه‌ت له‌ وێبلاگی‌ قه‌شمه‌ر ئاوا واته‌ شوێنی‌ پیرۆزی‌ هه‌موو قه‌شمه‌رانی‌ جیهان، له‌ لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی‌ ناكه‌سه‌وه‌، كه‌ ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ براده‌رانی‌ ئیرهابی‌ واته‌ ئه‌و كه‌رانه‌ن كه‌ حه‌ز به‌ تۆپینی‌ خۆیان و زه‌ره‌ری‌ سێحه‌بیان ده‌كه‌ن، پاك بووه‌. قه‌شمه‌ر ئاوایی‌ دوو بابه‌تی‌ بڵاو كرده‌وه‌ و دوای‌ رێزێكی‌ یڕ به‌ پێست بۆ ئه‌و كه‌رانه‌، داوای‌ لێكردبوون كه‌ ده‌ست له‌و كاره‌یان هه‌ڵگرن و بێنه‌ سه‌ر رێگه‌ی‌ راست (واته‌ رێگه‌ و رێبازی‌ هه‌موو قه‌شمه‌رانی‌ جیهان). مه‌خابن ئه‌و كه‌رانه‌ له‌ بابه‌تێكدا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ یارمه‌تی‌ خوا و پێغه‌مه‌ر!!! ده‌تانسڕینه‌وه‌. ئێمه‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ كه‌رانه‌یه‌ ته‌نیا ده‌ڵێن:" مه‌گه‌ر گونمان بگرن". دیاره‌ جێی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌زره‌تی‌ مازوو (واته‌ خوای‌ هه‌موو قه‌شمه‌رانی‌ جیهان) له‌ بابه‌تێكدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی‌ روون كردبووه‌ كه‌ شتێك به‌ ناوی‌ خودا نیه‌ و هه‌مووی‌ ترهاته‌ و توانایی‌ هیچ كارێكی‌ نیه‌. ئێمه‌ش وه‌ك قه‌شمه‌رانی‌ جیهان به‌و كه‌رانه‌ ده‌لێین: "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ‌ خوا یارمه‌تیتان بدا، ده‌توانن سه‌ردانی‌ حه‌زره‌تی‌ مازوو بكه‌ن بۆ یارمه‌تی‌ وه‌رگرتن، یا ده‌توانن به‌و وێبلاگه‌وه‌ (قةشمةر ئاوا) پێوه‌ندی‌ بكه‌ن بۆ ده‌ست خستنی‌ زانیاری‌ زیاتر. دیاره‌ ئه‌و كه‌رانه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان ( یا أیها الژین ێ‌منوا قاتلوا الژین لا یۆمنون بالله ولا بالیوم اڵاخر ولا یحرمون ما حرم الله ورسوله ولا یدینون دین الحق) نووسیبوو كه‌ به‌ داخه‌وه‌ چونكه‌ به‌ زمان و رێنووسێكی‌ نامۆ نووسراوه‌ و قه‌شمه‌رانی‌ جیهان تێی‌ ناگه‌ن، داواكارین‌ له‌و كه‌رانه‌، كه‌ ده‌قی‌ كوردی‌یه‌كه‌ی‌ دانێن بۆ ئه‌وه‌ی‌ جوابی‌ ئه‌و به‌شه‌شیان بده‌یینه‌وه‌.
ئێمه‌ وه‌ك هه‌موو قه‌شمه‌رانی‌ جیهان ئه‌و لێدوانه‌ به‌ كارێكی‌ كه‌رانه‌ و تێكده‌رانه‌ و به‌ دوور له‌ پره‌نسیپه‌ قه‌شمه‌رییه‌كان‌ ده‌زانین و هه‌ر له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌وه‌ ئه‌و هه‌و‌ڵه‌ كه‌رانه‌یه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، و به‌و كه‌رانه‌ش ده‌ڵێین:"وه‌شه‌ ته‌رس نه‌كه‌ن".
له‌ كۆتایی‌دا  له‌گه‌ڵ هه‌موو رێبوارانی‌ رێگه‌ی‌ قه‌شمه‌ری‌ و هه‌موو شه‌هیدانی‌ قه‌شمه‌ر ئاوا په‌یمان نوێی‌ ده‌كه‌یینه‌وه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان ده‌ست له‌ قه‌شمه‌ری‌ و قه‌شمه‌ری‌ نواندن هه‌ڵ ناگرین.
سڵاو له‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ قه‌شمه‌ر ئاوا، پشتیوانانی‌ راسته‌ قینه‌ی‌ قه‌شمه‌ران.
سڵاو له‌ گیانی‌ پاكی‌ هه‌موو شه‌هیدانی‌ قه‌شمه‌ر ئاوا.

         

                    قه‌شمه‌ر ئاوا          رێكه‌وتی‌ 27-7-2727 ی‌ كوردی‌

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/19کاتژمێر 4:40   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

چه‌ن جار ئێختارمان پێدان

چاکتان ده‌ناسین

به‌ یارمه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌تانسڕینه‌وه‌


يا أيها الذين آمنوا قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/18کاتژمێر 12:7   قه‌شمه‌رئاوایی نووسیویه‌  | 

  كاكه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌‌ پاك مه‌كه‌وه‌ له‌ تڕێت بم، به‌ تایبه‌ت تڕی‌‌ به‌یانانت!

ئه‌رێ‌ كاكه‌ لێت پارایینه‌وه‌!
تكامان لێ‌ كردی‌!
به‌ قۆربان و سه‌ده‌قه‌ت بووین!
حه‌زره‌تی‌ مازوو نه‌سیحه‌تی‌ كردی‌!
حه‌زره‌تی‌ كامیل وتی‌ وا مه‌كه‌!
ن.ف كوتی:‌ كاكه‌ ئه‌م كۆنه‌شمان لی‌‌ به‌ قۆر‌ مه‌گره‌!
مامه‌ند كوتی:‌ كاكه‌ ئه‌مه‌ شارستانییانه‌ نیه‌ بۆ وا ده‌كه‌ی‌!
قه‌یخا سه‌د جار هاته‌ لات بۆ قه‌یخایه‌تی‌!
قه‌شمه‌رانی‌ جیهان رجایان لێكردی‌!
به‌لام تۆ هه‌ر له‌ سه‌ر به‌زمی‌ خۆت به‌رده‌وام بووی‌! هه‌ر بابه‌تی‌ ئه‌موو ئه‌وت پاك كردوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ قه‌شمه‌رانی‌ جیهان، كه‌ قه‌ت رێز له‌ كه‌س ناگرن، به‌و شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌، رێزیان لێگرتی‌.
تۆ شه‌ڕه‌فت كه‌ ده‌زانم واده‌زانی‌ شه‌ڕه‌فت هه‌یه‌ و نیته‌، پێت خۆشه‌ ئا به‌و شێوه‌یه‌ وڵامی‌ كاره‌ گڵاوه‌كانت بده‌نه‌. كاكه‌! خۆ زمانت هه‌یه‌ و ده‌زانم كه‌م ئه‌ندامیش نی‌ و ده‌ستیشت هه‌یه‌، كاكه‌ بنووسه‌ و وڵامی‌ ئه‌و شتانه‌ بده‌وه‌ كه‌ پێت وایه‌ باش نین، خۆ به‌ سرینه‌وه‌یان ناتوانی‌ پێش به‌ نووسینیان بگری‌. كاكه‌ تۆ چ جیاوازییه‌كت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئێرهابییانه‌ی‌ كه‌ دوو قسه‌ی‌ به‌كه‌ڵكیان نیه‌ بۆ كه‌س، به‌ڵام ده‌یانه‌وێ‌ خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا فه‌رز بكه‌ن و هه‌ر به‌ نێره‌كه‌ری‌ و توندووتیژی‌ قسه‌كانی‌ خۆیان بسه‌پێنن. كاكه‌ دیسان به‌ نێوی‌ هه‌موو قه‌شمه‌رانی‌ جیهانه‌وه‌ داوات لێده‌كه‌م كه‌ بابه‌ته‌كان پاك نه‌كه‌یه‌وه‌ و بۆ ئه‌و چه‌ند جاره‌ش كه‌ بابه‌تت پاك كردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌شمه‌رانی‌ جیهان له‌ تڕێت بین.

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/18کاتژمێر 4:7    نووسیویه‌  | 

ئه‌و شتانه‌ پاك مه‌كه‌وه‌ به‌ قوونگانت بم!

خۆ تۆ گه‌واد نی!

تۆ شه‌ره‌فت هه‌یه‌ شه‌ره‌ف! هه‌ی بێ شه‌ره‌ف!

كه‌ره‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ قه‌شمه‌رئاوادا بابه‌تی ئه‌م و ئه‌و بسڕییه‌وه‌، بچۆ ده‌رپێی ئه‌و ناكه‌س و ناكارانه‌ت به‌ وایتێكسی ئێرانیی عه‌سڵ بسڕه‌وه‌ كه‌ زه‌رداییی ئاوی پیسی جاشووله‌ و پاستاره‌ ئۆبنه‌ییه‌كانی قه‌زیوین و تاران و كه‌ره‌ج و شیراز و هه‌روه‌ها سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵات و هه‌ر چورا پارچه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ره‌وه‌ بۆته‌ خاڵ و لكه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ و وره‌ی ئه‌وه‌ت نییه‌ بڵێ : ئاده‌ی عافره‌ت ده‌رپێكه‌ت هه‌ڵكێشه‌وه‌ حه‌یامان چوو!

 

 

 

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/10/18کاتژمێر 2:48    نووسیویه‌  | 

مێژووی پــــڕ شانازی کۆمه‌ڵه‌گاکه‌مان لێواولێو ئاخنراوه‌ له‌ هه‌مه‌ چه‌شنه‌ خه‌باتێک بۆ ده‌رباز بوون له‌ که‌شی واقیع بۆ هه‌وایێکی نوێ و دڵخواز. ئه‌م خه‌باتگه‌له‌ جۆربه‌جۆره که‌‌ هه‌رکام به‌ ناوی حیزبێکه‌وه‌ ده‌ناسرێن به‌ش به‌حاڵ و توانای خۆی ده‌یهه‌وێت وێــڕای هه‌ڵگه‌رتنی دروشمی لایه‌نگری له‌ کۆمه‌ڵه‌گای چه‌وساوه‌ و پێداگری له‌ مافه‌ ڕه‌واکانی، هه‌وڵ ده‌دا ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت که‌ ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌یشتن به‌و جیهانه‌ ئیده‌ئاله‌ هاتنه‌ ناو ڕیزی ئه‌و خه‌بات یان حیزبه‌یه‌. به‌ واتایێکی دی به‌ پــڕوپاگه‌نده‌کانیان ده‌ڵێن، یان ئێمه‌ و جیهانێکی دڵخواز له‌ داهاتوویێکی زۆر نێزیک، یان ده‌بــڕۆ بیخۆ با هه‌ر ئه‌وه‌ به‌شت بێ! سه‌لماندنی ئه‌م وته‌یه‌ ساکارتر له‌وه‌یه‌ که‌ پێویست بکا من لێره‌دا شرۆڤه‌ی بکه‌م.

به‌ڵام له‌ نێو ئه‌و هه‌موو جۆره‌ خه‌بات و حیزبه‌دا، تاکه‌ خه‌باتێک هه‌یه‌ که‌ هێنده‌ ساکار و له‌ هه‌مان کاتێشدا ڕازاوه‌یه‌ که‌ پێویستی به‌و جۆره‌ دروشمانه‌ نییه‌ و خۆی بۆ خۆی پێناسه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ هاوکات هه‌موو جه‌ماوه‌ریش له‌ هه‌موو کاتێکدا له‌ ڕیزی ئه‌و خه‌باته‌ن. (له‌سه‌ر ئه‌و ئیدیعایه‌ی حیزبه‌کان که‌ پێیان وایه‌ هه‌ر که‌س سه‌یری تی‌ڤی‌یه‌که‌یان بکا یان نووسراوه‌کانیان بخوێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ندام یان لانی که‌م لایه‌نگری ئه‌و حیزبه‌یه‌!!!!) ئه‌و خه‌باته‌ش خه‌باتی ئاوده‌سه‌! به‌ڵێ خه‌باتی نووسینی دروشم له‌ ئاوده‌سه‌کانی شار دژی ده‌سه‌ڵات و ناکۆکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌گا! بڕوا بکه‌ن جاری وا هه‌یه‌ دروشمی وا ده‌بینم که‌ خوێندنه‌وه‌ی له‌ گوو کردن خۆشتره‌. ئه‌م‌جۆره‌ خه‌باته‌ چه‌ن تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ که‌ لێره‌دا کورته‌ ئاماژه‌یێکیان پێ‌ده‌که‌م.

قه‌ت ئینشعابی تێ ناکه‌وێ! له‌ باری ئه‌منییه‌تییه‌وه‌ مه‌ترسی زۆر که‌مه‌، چون هه‌ر ئاو ده‌سێک ته‌نیا بۆ یه‌ک که‌سه‌ و که‌س ناچێته‌ ئاوده‌سێ که‌ که‌سێکی‌تری تێدایه‌. قه‌ت ئینشعابی تێ ناکه‌وێ! کار کردن له‌و قۆناغه‌دا که‌م خه‌رجه‌ و پاره‌ی زۆری ناوێ، تۆ ته‌نیا پێویستت به‌ پێنووسێک ده‌بێ که‌ به‌ش زۆر دروشم ده‌کات. قه‌ت ئینشعابی تێ ناکه‌وێ! که‌ دروشمێک ده‌نووسی دڵنیای که‌ زۆر که‌س ده‌یخوێننه‌وه‌، چون هه‌موو که‌سێک رۆژانه‌ چه‌ن جار پێویستیان به‌ ئاوده‌س ده‌بێ. قه‌ت ئینشعابی تێ ناکه‌وێ! نه‌ سه‌رکرده‌ت هه‌یه‌ نه‌ ژێر ده‌س، به‌ واتایێکی‌تر تۆ خۆت سکرتێر و ئه‌ندام و ژێر ده‌س و گه‌وره‌ و بچووکی خۆتی. (وه‌ک حه‌زره‌تی مازوو و حیزبه‌که‌ی) قه‌ت ئینشعابی تێ ناکه‌وێ! لێره‌ش وه‌ک هه‌موو حیزبه‌کان، به‌س دروشم ئه‌ده‌یت و پێویست ناکا خۆت خه‌یته‌ زه‌حمه‌ته‌وه‌ تا کرده‌وه‌یێکیشت هه‌بێ! قه‌ت ئینشعابی تێ ناکه‌وێ!

ئه‌مه‌ش چه‌ن دروشمێک که‌ له‌ ئاوده‌سه‌کانی شار دیتومه‌: نه‌ پوڵ ماوه‌ نه‌ کۆپین، گشتمان له‌ برسا تۆپین!    M ئه‌و دوو قامکه‌ به‌ قونمان، بۆ ئینقلابێ که‌ کردمان!   مرگ بر جاش!   هۆی ئه‌زانم کێی ئه‌و شتانه‌ ئه‌نووسی ئه‌گه‌ر پیاوی به‌یانی بێ بۆ مه‌یان داسێران!    ژماره‌ ته‌له‌فون حیزێک پووڵییه‌ 1----32 (به‌داخه‌وه‌ بڕێک له‌و ژماره‌یانه‌ پاک کردبۆوه‌) و... هتد!

قه‌یخای قه‌شمه‌ر ئاوا

+ ڕێکه‌وتی 2007/9/26کاتژمێر 23:36   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

(۱): له‌ ماڵ براده‌رێکمان بووین که‌ بڕیارمان‌دا وێبلۆگێک چێ‌بکه‌ین که‌ گشتمان تێکڕا پێکه‌وه‌ بتوانین له‌وێدا بنووسین و نووسراوه‌کانیش هه‌موو له‌ بابه‌تی ته‌نزه‌وه‌ بێت و ڕه‌خنه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌گا بگرێ. من و بنار و کورده‌ گیان بووین که‌ به‌ پێشنیاری من جه‌مه‌یشمان پێ زیاد کرد (جه‌مه‌‌ ئه‌و کاته‌ له‌گه‌لمان نه‌بوو). ئه‌رکی چێ‌کردنی ئه‌و وێبلۆگه‌ خرا ئه‌ستۆی من. بڕیار وا بوو که‌ ته‌نیا ئێمه‌ چوار که‌سی له‌وێ بنووسین. هه‌ر له‌وێش ناوێکمان بۆ دانا: "قه‌شمه‌ر ئاوا".

(۲): ته‌له‌فونی له‌گه‌ل دۆستێکی وێبلۆگ نووسی فارس زمانی خۆم قسه‌م ده‌کرد:
-: قه‌راره‌ وێبلۆگێکی گروهی دابنێین که‌ چوار که‌سی ئیداره‌ی بکه‌ین.
-: پیرۆزه‌!
-: به‌ڵام من بیر له‌ شتێ‌تر ده‌که‌مه‌وه‌
-: چی؟
-: ئه‌وه‌ی که‌ نووسه‌رانی ئه‌و وێبلۆگه‌ زۆر زیاتر له‌ چوار که‌س بن!
-: یانێ چه‌ن که‌س؟
-: هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێنه‌ دیتنی وێبلۆگه‌که‌مان! هه‌ر که‌س بیهه‌وێ بتوانێ بنووسێت!
-: بیرۆکه‌یێکی زۆر پیرۆزه‌، به‌ڵام ئیداره‌ کردنی ئاوا شتێ زۆر دژواره‌!
-: بیرم له‌ هه‌مووی کردوه‌ته‌وه‌
-: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێت ده‌ڵێم که‌ که‌سانێک ده‌بن که‌ زۆر "ئوقده‌"یان هه‌یه‌ و ده‌یان‌هه‌وێت له‌وێ‌دا به‌ جنێو دان  "ئوقده‌"کانیان خاڵی که‌نه‌وه‌.
-: ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌ "ئوقده‌"کانیان خاڵی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وا من ئه‌بمه‌ مایه‌ی خێر بۆیان!
-: به‌ڵام ڕه‌نگه‌ مه‌سئوولیه‌تی هه‌مووی بێته‌ پێی تۆ
-: بێ‌خه‌مم له‌وه‌، به‌ڵام چون ئه‌و وێبلۆگه‌ به‌زمانی کوردی ده‌بێت و هه‌موانیش به‌ کوردی له‌وێ ده‌نووسن، یانێ به‌س کورده‌کان مافی نووسینیان هه‌یه‌ له‌وێ، شه‌ڕه‌ جنێو زۆر که‌متره‌ (ئه‌مه‌م قه‌ت به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نه‌گوت!)
-: سه‌رکه‌وتوو بن!
ئه‌وه‌ ته‌رجومه‌ وتووێژی من و ئه‌و دۆسته‌م بوو.

(۳): قه‌شمه‌ر ئاوا هه‌ته‌ گۆڕێ! ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ خۆم ئه‌م ویست! هه‌ر که‌س بیهه‌وێ بتوانێ بنووسێ. هه‌ندێ ناکۆکی و کۆسپی بچووک هاته‌ سه‌ر ڕێ، که‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێکی نوێ بوو، ئاسایی بوو. تا... ئنشعاب که‌وته‌ نێوانمان! ئه‌ویش کاریگه‌رییێکی زۆری نه‌بوو له‌ سه‌ر ڕه‌وتی قه‌شمه‌ر ئاوا. تا بڕیاری ڕه‌شی له‌ سێداره‌ دان ده‌رچوو بۆ دوو دۆستی زۆر نزیک و خۆشه‌ویستمان (عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بووتیمار) هه‌ر ئه‌وه‌ بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ هه‌موومان ده‌ستی نووسینمان وشک بێت. من بۆ ماوه‌یێکی زۆر، ته‌نانه‌ت نه‌متوانی سه‌ردانێکی بچووکیش بکه‌م. پاشان سه‌فه‌رێک هاته‌ سه‌ر ڕێم (مازوو به‌ دیقته‌وه‌ چووم بۆ ڕه‌شت و ئه‌نزه‌لی) پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له‌و سه‌فه‌ره‌ سووکه‌ سه‌ردانێکی قه‌شمه‌ر ئاوام کرد.

(۴): پاشان هه‌ر به‌ ته‌له‌فونی له‌ گه‌ل ئه‌و دۆسته‌ وێبلۆگ نووسه‌ فارس زمانه‌م قسه‌م کرد:
قه‌شمه‌ر ئاوا رو به‌ گند کشیدند!
من ئه‌وه‌م گوت!!!

(۵): هه‌ڕه‌شه‌ی منی قه‌یخا بۆ هه‌موان: ئه‌ی هه‌موان من که‌سێک نیم به‌م زووانه‌ کۆڵ بده‌م. گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌!

(۶): چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز...
ئه‌ها بیرم که‌وته‌وه‌: له‌ ڕه‌شت بووم که‌ کچێکی جوانکیله‌م گرت به‌ دۆست. ئه‌و کچه‌ ناوی نێرگز بوو پێیان ده‌گوت نه‌رگێس!

(۷): قه‌یخای قه‌شمه‌ر ئاوا
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ غه‌یبه‌تی صوغرا

+ ڕێکه‌وتی 2007/9/25کاتژمێر 23:32   یارۆ هینه‌که‌ نووسیویه‌  | 

ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ ئینتر نێت وه‌رگرتووه‌

 

زینده‌گێی رۆژانه‌

سڵامه‌تی، ئیزدواج و توولی عومر به‌رای پیاگگه‌ل

ته‌حقیقات گه‌لێكی بسیار نیشانی داوه‌ كه‌ پیاگگه‌لی موته‌هیل عومرێكی توولانی تریان نیسبه‌ت به‌ پیاگگه‌لی موجه‌ره‌د و ئه‌وانه‌ی كه‌ هیچ وه‌قت ئیزدیواج ناكه‌ن هه‌س. ته‌لاش گه‌لێكی بسیار بۆ ده‌ستیابی به‌ ده‌لایلی ئه‌م ئه‌مره‌ ئه‌نجام دریاگه‌ كه‌ سوعالات گه‌لێكی میسلی خواره‌وه‌یان به‌دواوه‌ بووگه‌: ئایا ئیزدیواج ته‌ئسیری حفازه‌تی و ئیمه‌نیی موسته‌قیمی هه‌س و به‌ خاتر داشته‌نی فه‌وایدی مه‌ربووت به‌ سلامه‌تی، خه‌ته‌ری مه‌رگومیر كاهش ده‌دات؟ یا ئه‌فزایشی تولی عومر نیشانده‌هه‌نده‌ی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ هه‌س كه‌ ئێژێ ئه‌فرادی سالم گه‌رایشی بیشتریان هه‌س به‌ ئیزدواج و ئه‌فرادی موته‌هیل ئه‌ز هه‌مان ئیبتیدای ئیزدیواج سالم ترن؟

 

به‌ هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ زۆر دوور و دریژ بوو و قه‌رایش بوو له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی كامیل بچین بۆ ته‌ناكۆڕا و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زانه‌ و له‌وانه‌یه‌ دووكان و بازار زوو داخرێن باقیه‌كه‌ی وه‌ر ناگێڕمه‌وه‌ و دایده‌نێم بۆ ئابرایه‌كی دیكه‌ زه‌حمه‌ته‌كه‌ی بكێشێ.

به‌ سپاسه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ر كونه‌ كورد

 

 

+ ڕێکه‌وتی 2007/9/21کاتژمێر 17:7    نووسیویه‌  | 

mama
+ ڕێکه‌وتی 2007/9/20کاتژمێر 21:38    نووسیویه‌  | 

به‌رپرسی پلانه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێك له‌ سه‌ته‌لایته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردی

نۆژ ده‌كا !؟

!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!؟!کونه کورد ( ن.ف )؟!؟!؟!؟!؟!؟!

+ ڕێکه‌وتی 2007/9/18کاتژمێر 2:40    نووسیویه‌  | 

سلاو

ده‌زانن بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی بۆكانم داناوه‌؟!

نازانن؟

جوان سه‌رنج بده‌نه‌‌ وێنه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ بۆتان ده‌ركه‌وێ!

وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری" كونه‌ كورد " ، هه‌ركه‌س بتوانێ نه‌هێنیی ئه‌و وێنه‌یه‌ بدۆزێـته‌وه‌، یه‌كێكی ده‌ده‌مێ.

+ ڕێکه‌وتی 2007/9/9کاتژمێر 22:58    نووسیویه‌  |